٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یەحیا پاڵانی: لە مەخموور پارتی ئاھەنگێک بۆ ناساندنی کاندیدەکانی ئەنجام دەدات

سەرچاوە: KDP.info

بەرپرسی ھەڵبژاردنی پارتی لە سنووری مەخموور ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لە رۆژانی داھاتوو پارتی ئاھەنگێکی جەماوەری بۆ کاندیدەکانی لە سنووری مەخموور ئەنجامدەدات و ئەندام و لایەنگرانی پارتی بەشداری دەکەن.

یەحیا پاڵانی، بەرپرسی ھەڵبژاردنی پارتی لە مەخموور بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: بانگەشەی ھەڵبژاردن لە سنووری دەڤەری مەخموور بەشێوەیەکی ھێمنانە بەڕێوەدەچێت و لیستی ١٩٧ی پارتیش یەکێکە لە لیستە بەھێزەکانی سنووری پارێزگای نەینەوا و لە ھەموو ھەڵبژاردنەکان لیستی یەکەم بووە دەڤەری مەخموور، پێشبینی دەکەین لە ھەڵبژاردنی مانگی داھاتووش ھەمان پێگەی ھەبێت و لیستی یەکەم بێت.

بەرپرسەکەی پارتی لە مەخموور گوتیشی: لەگەڵ نزیک بوونەوەمان لە ڕۆژی ھەڵبژاردن ھەڵمەتی ھەڵبژاردن چڕتر دەکەینەوە و بڕیارە لە حەفتەی داھاتوو ئاھەنگێکی جەماوەری لە سنووری قەزای مەخموور ئەنجام بدەین بۆ ناساندنی کاندیدانی پارتی لەو سنوورە.

یەحیا پاڵانی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: ڕۆژانە کاندید و ئەندامانی پارتی لە سنووری مەخموور دەچنە نێو خەڵک بۆ بەدەستھێنانی متمانەی دەنگدەران لە ڕۆژی ھەڵبژاردن، ئێمە باوەڕمان بە دەنگدەری دەڤەرەکەمان ھەیە وەک ھەمیشە پاڵپشت بوونە بۆ لیستی پارتی و ڕێژەیەکی زۆری دەنگدەران بەبێ ھیچ بەرژەوەندییەک تەنھا لەبەر سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک بارزانی و ھەڵوێست و خزمەتەکانی پارتی بۆ ناوچەکە دەنگ بە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەن.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار