٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەرزی چاندن دەستپێدەکات و بنەتۆش لەلایەن حکوومەت بەسەر جووتیاراندا دابەش دەکرێت.

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر_KDP.info_ بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەولێر ئاشکرایکرد: بەهۆی ئەوبارانەی باریوە لە هەموو ناوچەکان وەرزی چاندن دەستپێدەکات و بڕی بارانی پێویست باریوە و مەترسی نەماوە، بڕیارە وەکو پاڵپشتی لە جووتیاران بنەتۆیان بەسەردا دابەش بکەین. .

هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەولێر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ئەو شەپۆلە باران بارینەی هەرێمی کوردستانی گرتەوە  زۆر باش بوو و جووتیارن دەتوانن لە هەموو ناوچەکان دەست بە چاندن بکەن، چونکە بڕی بارانی پێویست باریووە و مەترسی نەماوە، بۆیە بەشێوەیەکی گشتی وەرزی چاندن دەست پێدەکات، ئەو شەپۆلە بارانە سوودێکی زۆری بۆ کەرتی کشتوکاڵ و چاندن دەبێت.

هێمن سەید موراد گوتیشی: ئەمساڵ خواستێکی زۆر لەسەر بنەتۆ هەیە و نرخەکەی گران بووە بۆیە بڕیارە  حکوومەت بنەتۆ بەسەر جووتیاراندا دابەش بکات بە نرخێکی هەرزانتر لە بازاڕ وەکو پاڵپشتی بۆ جووتیاران، ئەمەش وەکو هاندانێک بۆ جووتیارانی خۆمان، هەر چەندە ڕێژەکە ڕەنگە زۆر نەبێت بەڵام هەر باشە، مەبەستمانە هاوکاری جووتیارانی خۆمان بکەین، چونکە کابینەی نۆ گرنگی تایبەت بە کەرتی کشتوکاڵ دەدات.

گوتیشی: پێشبینی دەکرێت بارانی زیاتر ببارێت و مەترسی وشکەساڵی نەمینێت، ڕێگەش بە هاوردەکردنی بنەتۆ دەدرێت بۆ ئەوەی نرخەکەی لە بازاڕ هەرزانتر بێت و بنەتۆکەش بەجۆرێک بێت لەگەڵ ئێمە بگونجێت و لە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراقیش ڕێگەپێدراو بێت بۆ هاوردەکردن.

بڵند ئیبراهیم 

هەواڵی پەیوەندیدار