٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ماموستایەکی زانکۆ لە کەرکووک: گەڕانەوەی پارتی بە ئاڵای کوردستانەوە کوردی دڵخۆش کردووە

سەرچاوە: KDP.info

کەرکوک_KDP.info_   ماموستایەکی زانکۆ لە کەرکووک دەڵێت: بە گەڕانەوەی پارتی بە ئاڵای کوردستانەوە بۆ کەرکووک گەشبینییەکی زۆری بۆ خەڵک دروست کردووە، بۆیە ئەم جارە پێویستە کورد هەموو نیگەرانییەکان بداتە لاوە و دەنگ بە کاندیدانی پارتی بدات بۆ ئەوەی لەکەرکووک ببنە زۆرینە، چونکە ئەم هەڵبژاردنە سەنگی کورد لە کەرکووک دیار دەکات و چارەنوسسازە.
ماموستا لە زانکۆی کەرکووک، مستەفا سدیق حەسیب، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی:  ئەم هەڵبژاردنە بۆ کورد زۆر چارەنوسسازە و سەنگی کورد دیاری دەکات و پێویستە کورد زۆرینە بەدەست بێنێت بۆ ئەوەی جارێکی دیکە دەسەڵاتی کورد بۆ کەرکووک بگەرێتەوە، بۆیە گرنگە خەڵکی خۆمان ئەمجارە هەموو شتێک بدەنە لایەک و پشتگیری لە کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان بکەن لەبەر ئەوەی  کورد نەبێتە زۆرینە زیان بەر کورد لەو شارە دەکەوێت، بۆیە پێویستە هەموو کوردێک ئەمجارە بە گڕوتینێکی زۆرەوە پشتگیری لە کاندیدانی پارتی بکەن و کاندیدەکان سەرکەون وزۆرینەی کورسیەکانی کەرکووک بەدەست بێنین ، بۆ ئەوەی بۆ هەمووان بسەلمێنین کورد لە کەرکووک زۆرینەیە.
ماموستا مستەفا سدیق حەسیب  گوتیشی: هەرچەندە کاندیدەکانی پارتی لەناو خەڵکن بەڵام پێویستە لە ڕووی میدیاییش زیاتر خەڵک هۆشیار بکرێتەوە و هەموو هێزی خۆمان بەکار بێنین، ئەگەر پێشتر 100%خۆمان ماندوو کردبێت و کارمان کردبێت  ئەمجارە بۆ 200% زیاتر بێت، چونکە پرۆسەکە زۆر گرنگە و پەیوەندی بە چارەنووسی کورد لە کەرکووکەوە هەیە، بۆیە گەشبینم ئەمجارە کە پارتی گەڕاوەتەوە و خەڵکی خۆشمان متمانەی زۆریان بەپارتی هەیە کە بتوانن زۆرینە بەدەست بێنن و خزمەتی خەڵکی کەرکووک بکەن، چونکە گەڕانەوەی پارتی هاوسەنگی گۆڕیوە بەشێوەی 80% و خەڵک زۆر پێی دڵخۆشە کە گەڕانەوەی پارتی بە ئاڵای کوردستانەوە بوو، بۆیە کاتی ئەوە هاتووە کاری زیاتر بکرێت بۆ ئەوەی زۆرترین کاندیدی پارتی سەرکەون و بەرگری لە مافی گەلی کورد بکەن لە کەرکووک و جارێکی دیکە کورد لە کەرکووک زۆرینە بێت. 

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار