نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی رۆژی زمان و کولتووری تورکمانی دەکات

هەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی رۆژی زمان و کولتووری تورکمانی لە هاونیشتمانییانی تورکمان له هه‌رێمی کوردستان دەکات.
دەقی پەیامی نێچیرڤان بارزانی:
رۆژی زمان و کولتووری تورکمانی له ته‌واوی خوشک و برایانی تورکمان له هه‌رێمی کوردستان پیرۆز ده‌که‌م.
هه‌موو پشتگیرییه‌ک له مافه‌کانی پێکهاته‌ی تورکمان و ته‌واوی پێکهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌کانی کوردستان دووپات ده‌که‌ینه‌وه.
هه‌مووان دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه که هه‌رێمی کوردستان بۆ هه‌میشه به وڵاتی پێکه‌وه‌ژیان بۆ هه‌مووان ده‌مێنێته‌وه.




