٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نازم ھەرکی: پێشبینی دەکەین لە نەینەوا دەنگێکی زۆر بەدەست بێنین

سەرچاوە: KDP.info

بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرایکرد: لە سنووری پارێزگای نەینەوا پێشوازیەکی زۆر گەورە لە لیستی ١٩٧ی پارتی دەکرێت، پێشبینی دەکەین لیستی پارتی دەنگێکی زۆری ھەموو پێکھاتەکانی نەینەوا بەدەست بێنێ و پارتی ھەر بە حزبی یەکەم بمێنێتەوە.

نازم ھەرکی، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە نەینەوا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: بابەتی خزمەتکردنی پارتی بۆ خەڵکی نەینەوا بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن و بەدەستھێنانی دەنگی ھاووڵاتییانی پارێزگاکە نییە، لە ڕابردوودا بەردەوام پارتی و کادیر و بەرپرسانی لە خزمەت خەڵکی بوونە، پاری ئەوەی لەدەستی ھاتبێ بۆ پارێزگای نەینەوا درێغی نەکردووە، بەردەوام نزیک بووینە لە جەماوەری نەینەوا و خۆشیان شایەتی بۆپارتی دەدەن.

بەرپرسەکەی پارتی گوتیشی: خەڵکی نەینەوا بە کورد و عەرەب و ھەموو پێکھاتەکانی دی پێشوازی گەرم لە لیستی ١٩٧ی پارتی دەکەن، برایانی عەرەب و کریستیانەکانی نەینەواش دەنگ بە لیستی پارتی دەدەن.
نازم ھەرکی ڕوونی کردەوە: پێشبینی دەکەین پارتی ڕێژەیەکی بەرچاوی دەنگەکانی پارێزگای نەینەوا ببات و کورسییەکانی مسۆگەر بکات، چونکە پارتی لە ڕابردوودا لەو پارێزگایە ھێزی یەکەم بووە و ھەر بەھێزی یەکەمیش دەمینێتەوە، ڕۆژانە بە چڕی کار بۆ کۆکردنەوەی دەنگی خەڵکی نەینەوا دەکەین و بانگەشەیەکی مەدەنیانە بەڕێوە دەبەین.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار