٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەحمەد دووبەردانی: گەڕانەوەی پارتی بۆ شاری مووسڵ کاریگەری زۆر لەسەر جەماوەری شارەکە ھەبووە

سەرچاوە: KDP.info

کاندیدێکی لیستی ١٩٧ی پارتی پێی وایە، گەڕانەوەی پارتی بۆ سەنتەری شاری مووسڵ کاریگەری لەسەر خەڵکی مووسڵ و ئەندام و لایەنگرانی پارتی ھەبووە، دەشڵێ: بانگەشەی ھەڵبژاردنمان بردووەتە نێو دڵی شارەکە.

ئەحمەد دووبەردانی، کاندیدی ژمارە 34ی لیستی پارتی لە نەینەوا بەماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: گەڕانەوەی پارتی بۆ شاری مووسڵ لە چەند رۆژی ڕابردوودا کاریگەرییەکی زۆری ھەبوە لەسەر خەڵکی شارەکە، بەتایبەتی ئەندام و لایەنگرانی پارتیمان لە مووسڵ، خەڵکی مووسڵ پێشوازی گەرم لە لیستی پارتی دەکەن و دڵیان خۆشە بە گەڕانەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ شارەکە، ڕۆژانە خەڵکێکی زۆر پێشوازی لە لیست و کاندیدانی پارتی دەکات.

کاندیدەکەی پارتی گوتی: پارتی لەسەرەتای دامەزراندنیەوە پێگەی خۆی لە مووسڵ ھەبووە و ھیچ ھێزێک نییە بتوانێت پارتی و خەڵکی مووسڵ لێک جیا بکاتەوە، ئێستا ھەموو ھێزەکانی مووسڵ گەیشتوونەتە ئەو باوەڕە پارتی دیموکراتی کوردستان پێگەیەکی بەھێزی جەماوەری ھەیە لە مووسڵ و ناتوانن ئەو ڕاستییە بشارنەوە.

ئەحمەد دووبەردانی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: لیستی پارتی لە نەینەوا لیستی ھەموو پێکھاتەکانە بە کورد، عەرەب، ئێزدی، کاکەیی، شەبەک و کریستیانەوە لیستی ١٩٧ی پارتی بە لیستی خۆیانی دەزانن، ئێستا و ڕابردووش پارتی خزمەتی بەرچاوی ھەبووە بۆ خەڵکی مووسڵ، پێشبینی دەکەین دەنگێکی زۆر بەدەست بێنین و ببینە جێگەی متمانەی خەڵکی پارێزگای نەینەوا لە ئەنجوومەنی پارێزگا، بانگەشەمان بردووتە ھەموو شوێنێک، بەتایبەتی لە سەنتەری شاری مووسڵ بانگەشەیەکی بەھێز بەڕێوەدەبەین.

قائید میرۆ
 

هەواڵی پەیوەندیدار