٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کاندیدی ژمارە 27ی پارتی لە کەرکووک: کار دەکەین بۆ گەڕانەوەی ئاشتەوایی بۆ کەرکووک

سەرچاوە: KDP.info

 کەرکووک-KDP.info- کاندیدی ژمارە 27ی لیستی 197ی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک گوتی: بەرنامەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک خزمەتکردنی شارەکە و ھەموو پێکھاتەکانە بێ جیاوازی و دەمانەوێت ئاشتەوایی بۆ کەرکووک بگەڕێتەوە و ھەموو پێکھاتەکان پێکەوەبژین بێ جیاوازی.

عەلی نازم مەجید، کاندیدی ژمارە 27ی لیستی 197ی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ئێمە وەکو پارتی دیموکراتی کوردستان کار و بەرنامەمان خزمەتکردنی خەڵکی کەرکووکە و سەرەتا کار لەسەر ئەوە دەکەین ئاشتەوایی بۆ کەرکووک بگەرێنینەوە و کۆتایی بە عەسکەرتاریەت و ئەو ئیدارە خراپەی ھەیە بھێنین،  ھاوکات ھەوڵی گەڕانەوەی ئاشتەوایی و پێکەوەژیان لە ناو کەرکووک و ھەموو پێکھاتەکان دەدەین، بۆ ئەوەی خزمەتی ھەموو پێکھاتەکان بکرێت بێ جیاوازی، نەک وەکو ئەوەی ئێستا ھەیە، دژایەتی کورد دەکرێت و جیاوازی لە نێوان پێکھاتەکاندا دەکرێت.

عەلی نازم مەجید گوتیشی: ڕێژەی کورد لە دامودەزگا حکوومییەکان لە چەند ساڵی ڕابردووزۆر کەمی کردووە، بۆیە یەکێک لە کارەکانمان زیادکردنەوەی ڕێژەی کوردە لە دامەزراوەکەندا، کوردیش ھاوشێوەی پێکھاتەکانی دیکە بوونی ھەبێت لەسەرجەم دامودەزگاکان و پۆستەکانیان بۆ بگەرێتەوە، ھەروەھا کار دەکەین بۆ چالاککردنەوەی ماددەی 140 و جێبەجێکردنی، واتا ئەوەی بچێتە چوارچێوەی خزمەتی خەڵک کاری بۆ دەکەین.


بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار