٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەرپرسی ناوچەی پارتی لە دوزخورماتوو: کار دەکەین بۆ ئەوەی ئاوارەکانی دوزخورماتوو بگەرێنەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان

سەرچاوە: KDP.info

دوزخورماتوو-KDP.info-  بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دوزخورماتوو رایگەیاند، کار دەکەین بۆ گەرانەوەی ئاوارەکانی دوزخورماتوو ، بۆ ئەوەی بگەرێنەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، کە زیاتر لە هەزار ماڵ لە ئاوارەیی دەژین.

بەختیار ھیجران، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "  ئێمە لە یەکەم ڕۆژی بانگەشەی ھەڵبژاردن لە دوزخورماتوو کاندیدی خۆمان کە (تارا جەلال حەمید) ژمارە 12 لە سەر لیستی 219ی ھاوپەیمانی حەسمی نیشتیمانییە دەستی بە بانگەشە کردووە، ھاوکات لە بانگەشەی خۆمان بە شێوەیەکی ئارام بەردەوامین و تاوەکو ئێستاش پرۆسەکە زۆر باش و بە ئارامی بەڕێوەدەچێت، ئەگەر لە ئایندە گرفتمان بۆ دروست نەکرێت، لەبەر ئەوەی جارێ ئێمە ژمارەیەکی زۆری پۆستەر و وێنەمان هەڵنەواسیووە و زیاتر چاڵاکی مەیدانی ئەنجام دەدەین و خەڵکیش پشتیوانی خۆیان بۆ کاندیدی پارتی دووپات دەکەنەوە و زۆریان پێ خۆشە پارتی سەرکەوتن بەدەست بێنێت بۆ ئەوەی خزمەتی شارەکە بکات".

بەختیار ھیجران گوتیشی: " لە دوزخورماتوو لە دوای 16ی ئۆکتۆبەرەوە زیاتر لە هەزار خێزان ئاوارەبوون و تا ئێستا لە سنوری هەولێر و سلێمانی و کفری و کەلار دەژین، بۆیە کاری سەرەکیمان گەراندنەوەی ئاوارەکان دەبێت بۆ زێدی خۆیان، بۆ ئەوەی چیتر لە ئاوارەیی نەژین، هەر بۆیە ئاوارەکانیش دڵخۆشن بە گەرانەوەی پارتی و دەیانەوێت پارتی لە دوزخورماتوو بەهێز بێت، بۆ ئەوەی هاوشێوەی ساڵانی پێشوو داکۆکی و بەرگری لە مافەکانی کورد بکات.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار