٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە روڤیا بە گوژمەی زیاتر لە ملیارێک دینار دوو پڕۆژە لە بواری جێبەجێکردندان

سەرچاوە: KDP.info

روڤیا-KDP.info- سەرۆکی شارەوانی روڤیا ئاشکرایکرد، کە بە گوژمەی زیاتر لە ملیارێک دینار لە سەنتەری روڤیا پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە بواری جێبەجێکردندان، ئەو پڕۆژانەش کە لە قۆناغی کۆتاییدان و لە ماوەیەکی نزیکدا دەکەونە خزمەت ھاووڵاتیان، دروستکردنی رێگای ناوخۆیی و ئاوەڕۆیە.

زەید سەلیم، سەرۆکی شارەوانی روڤیای سەر بە قەزای بەردەڕەش، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "لە سەنتەری ناحیەی روڤیا دوو پڕۆژەمان لەلایەن دوو کۆمپانیا لە بواری جێبەجێکردندان، یەکەمیان کۆمپانیای رێژین پێی ھەڵساوە، کە بەگوژمەی 420 ملیۆن دینار دروستکردنی رێگای ناوخۆییە بەدرێژایی 1.5 کم دەبێت لەگەڵ دروستکردنی 230 مەتر ئاوەڕۆ".

زەید سەلیم گوتیشی: "پڕۆژەی دووەمیش کۆمپانیای ئور پێی ھەڵساوە، کە ئەویش بە گوژمەی 584 ملیۆن دینار رێگای ناوخۆییە و بەدرێژایی 1.388 کم دەبێت لەگەڵ 695 مەتر ئاوەڕۆیە".

ناوبراو دەشڵێت: "ئێستا لە قۆناغی کۆتایی دایە و 70%ی تەواو بووە و ئەگەر کەش و ھەوا خۆش بێت لە ماوەیەکی نزیکدا پڕۆژەکان تەواو دەبن و دەکەونە خزمەت ھاووڵاتیان".

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار