٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ساڵح حەیدەر: دەنگی پارتی لە نەینەوا زیاد دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بەرپرسی لقی پارتی لە شێخان پێی وایە، پارتی لە ھەڵبژاردنی مانگی داھاتووی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا دەنگی زیاتر بەدەست دێنێ، ئێستا تەنیا لە سنووری قەزای شێخان ٦٠ ھەزار دەنگدەر ھەیە.

ساڵح حەیدەر، بەرپرسی لقی ٢٠ی شێخانی پارتی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: سنووری قەزای شێخان دوو بەشە بەشێکی سەر بە ھەرێمی کوردستانە و بەشێکی دیکەی دەکەوێتە سنووری ماددەی ١٤٠ی دەستووری عێراق و ئەو ناوچانەی سەر بە نەینەوان لەڕووی کارگێڕیەوە، بەشداری ھەڵبژاردنی ١٨ی مانگی داھاتووی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق دەکەن، ئێمە لە سنووری قەزای شێخان ٦٠ ھەزار دەنگدەرمان ھەیە بۆ ھەڵبژاردن.

بەرپرسی لقی شێخان گوتیشی: پارتی لەگەڵ دەستپێکردنی بانگەشەی ھەڵبژاردن لە سنووری شێخان دەستی بە ئامادەکاری کردووە و ڕۆژانە کادیر و ئەندامانی پارتیمان کار دەکەن بۆ ئەوەی زۆرترین خەڵک بەشداری پرۆسەی ھەڵبژاردنی ئەمجارە بکات.

ساڵح حەیدەر ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: بەپێی کارکردنی ئێمە وەک حزب و خەڵکی پارتی لەو سنوورە پێشبینی دەکەین لە ھەڵبژاردنی مانگی داھاتوو پارتی دەنگی زیاتر بەدەست بێنێ لە ھەڵبژاردنی ڕابردوو، ھەرچەندە ڕەنگە پێشبینی کارێکی ئاسان نەبێت بۆ ھەڵبژاردن، بەڵام خۆم پێشبینی دەکەم وەکو پارتی تا ١٠ کورسی بەدەست بێنین لە سنووری نەینەوا.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار