٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكی هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى تیمێكى باڵاى یووئێن كۆبووه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2023/11/15 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز ڤۆلكه‌ر پێرسێس سه‌رۆكى تیمى سه‌ربه‌خۆى پێداچوونه‌وه‌ى ستراتیژى به‌ ئه‌ركى نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كاندا له‌ عێراق (یوونامى) كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بیروڕایان ده‌رباره‌ى ئه‌رك و سه‌ردانى به‌ڕێز پێرسێس بۆ عێراق و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى عێراق گۆڕییه‌وه‌ و تیشكیان خسته‌ سه‌ر ئه‌رك و كاره‌كانى تیمى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و ئاژانسه‌كانى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان.

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى وێڕاى سوپاس و پێزانینى بۆ ڕۆڵ و پشتگیریى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و ئاژانس و ڕێكخراوه‌كانى له‌ عێراق و هاوكارییه‌كانى له‌ بوار و قۆناغه‌ جیاكاندا، ئاماژه‌ى به‌ هه‌وڵ و كاره‌كانى یوونامى كرد كه‌ دواى پرۆسه‌ى ئازادى، یارمه‌تیى عێراقى داوه‌ بۆ سه‌قامگیرى و به‌ره‌وپێشبردنى دیموكراسى و باشكردنى كارى دامه‌زراوه‌كان.

لاى خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز پێرسێس، دید و بۆچوونه‌كانى ده‌رباره‌ى ئه‌ركى یوونامى له‌ عێراق و داواكاریى عێراق بۆ پێداچوونه‌وه‌ به‌ ئه‌ركى نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كاندا خسته‌ ڕوو، هه‌روه‌ها سوپاسى سه‌رنج و بۆچوونه‌كانى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى ده‌رباره‌ى كار و ئه‌ركى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و ئاژانسه‌كانى بۆ هاوكارى و یارمه‌تیدانى عێراق كرد‌.

له‌ ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى سیاسیى عێراق و ناوچه‌كه‌یان به‌ گشتى، تاوتوێ كرد.

هەواڵی پەیوەندیدار