٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەنجوومەنی وەزیران هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان تاوتوێ دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان كۆبوونەوەی ئاساییی خۆی ئەنجام دەدات و تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسروور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە.

لە بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكانی نێوان حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی فیدڕاڵیی عێراق سەبارەت بە پرسی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان دەخرێتە ڕوو.

بڕگەی دووەمی كۆبوونەوەكە تایبەت دەبێت بە داهاتی گەڕاوەی ناوخۆی هەندێك لە وەزارەتەكان و سیستەمی ژمێریاریی پەیڕەوكراو بۆ فەرمانگەكان.

هەواڵی پەیوەندیدار