پرسه‌نامه‌یه‌ك له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه
__2023_11_14_h18m58s54__HK.jpg)
بۆ كۆچى ناواده‌ى شاعیر و نووسەری به‌توانا خوالێخۆشبوو هێمن قەرەداغی، پرسه و سه‌ره‌خۆشیى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده و كه‌سوكارى به‌ڕێزیان و نووسەران و ئەدەبدۆستانی كوردستان به‌گشتى دەكەم، هاوخه‌میانم. له یه‌زدانى مه‌زن هیواخوازم گیانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/11/14




