٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەسیر شێخ محەمەد: لیستی پارتی لیستی ئاوەدانی و خزمەتکردنی خەڵکە

سەرچاوە: KDP.info

کاندیدێکی پارتی لە نەینەوا پێی وایە، هەرچەند پارتی بەھێزبێت و دەنگی زیاتر بەدەست بێنێ زیاتر خزمەتی خەڵک دەکات، دەشڵێ: لیستی ١٩٧ی پارتی لیستی ئاوەدانی و ئارامی و خزمەتکردنی خەڵکە.

بەسیر شێخ محەمەد مزووری، کاندیدی ژمارە ٣٩ی پارتی لە نەینەوا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: خەڵکی نەینەوا دەنگ بە لیستی پارتی دەدەن و ئەو ھەموو پشتگیرییەی لیستی پارتی لەلایەن جەماوەری نەینەوا و دەوروبەری بۆ خزمەتی پارتی دەگەڕێتەوە لە ناوچەکە، چونکە پارتی ھەر لە دامەزراندنیەوە تا ئێستا حزبی خەڵک بووە و تا ئەو خەڵکەش بمێنێ پێگەی پارتی لە کوردستان و عێراقیش هەر بە بەھێزی دەمێنێ.

کاندیدەکەی پارتی گوتیشی: لیستی ١٩٧ لیستی ئەو ھاووڵاتییانەیە لە تەنگانەدا ھەڵوێستی پارتییان بینیووە، ھەر دوێنێ تیرۆرستانی داعش ھێرشیان کردە سەر ناوچەکە و پارتی بەرگری کرد، ھیچ کارەسات و کاتێکی تەنگانە نەبووە پارتی بە ھانای خەڵکی مووسڵ و نەینەواوە نەیەت، ئەمڕۆ ئێمە بە سەربەرزی دەچینە ناو خەڵک و بانگەشە بۆ خۆمان و لیستەکەمان دەکەین.

بەسیر شێخ محەمەد مزووری ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: بەردەوام لە بانگەشەدا داوام لە خەڵک کردووە بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و بەشداری بکەن، دواتر دەنگ بە لیستی ١٩٧ی پارتی بدەن بۆ ئەوەی لە قۆناغی داھاتووش، بتوانین لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا زیاتر خزمەتی خەڵک بکەین، سەیری ھەموو عێراق و کوردستان بکەن لەکوێ پارتی زیاتر بەھێزە لەوێ زیاتر خزمەت ھەیە و ئاوەدانی و ئارامی سەقامگیرە.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار