٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سوبحی مەندەلاوی: داوا لە کوردانی فەیلی دەکەین دەنگ بە لیستی پارتی بدەن

سەرچاوە: KDP.info

کەسایەتییەکی کوردی فەیلی پێی وایە، پارتی و سەرۆک بارزانی کاری زۆریان بۆ کوردانی فەیلی کردووە، دەشڵێ: داوا لە کوردانی فەیلی دەکەم لەھەر کوێیەکبن دەنگ بە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن بۆ ئەوەی زیاتر مافەکانیان زامن بکرێت.

سوبحی مەندەلاوی، کەسایەتی کوردی فەیلی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: کوردانی فەیلی وەک بەشێکی ڕەسەن و دانەبڕاوی نەتەوەی کورد زۆربەیان کەوتوونەتە سنووری ناوچەکانی مادەی ١٤٠ی دەستوور و شاری بەغدا، بەداخەوە کاری زۆر لەسەر پەرتەوازەیی کوردانی فەیلی کراوە ھەر لە خانەقین و مەندەلییەوە بگرە تا بەغدا، لەبەر ئەوەش کوردانی فەیلی ئێستا دابەشبوونیان پێوە دیارە و ھەندێ لایەن دەیانەوێ بەکاریان بێنن.

ئەو کەسایەتیەی کوردی فەیلی گوتیشی: کوردانی فەیلی نەحزبایەتی و نە مەزھەب کاریگەرییان لەسەر کوردبوونیان نەکردووە، لەھەر کوێیەک کوردی فەیلی ھەبن شانازی بە کوردبوون و ناسنامەی خۆیانەوە دەکەن، بەڵام نایشارینەوە چەندین لایەنیش کار لەسەر کوردانی فەیلی دەکەن.

سوبحی مەندەلاوی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: پارتی و سەرۆک بارزانی ھەمیشە لەگەڵ ئێش و ئازاری کوردانی فەیلی بوونە و کوردانی فەیلیش شانازی بە ھەڵوێستەکانی سەرۆک بارزانییەوە دەکەن، لەبەر ئەوەش داوا لە کوردانی فەیلی دەکەم دەنگ بە لیستی ١٩٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن و دەنگ بەو کاندیدانە بدەن کە پارتی پشتگیرییان دەکات، چونکە سەرکەوتنیان دەبێتە ھۆکارێک بۆ بەرگری لە کوردانی فەیلی.

قائید میرۆ
 

هەواڵی پەیوەندیدار