نێچیرڤان بارزانى فه‌رمانى دامه‌زراندنى سێ دادوه‌ر بۆ دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان واژۆ ده‌كات

له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڕێز دلشاد شەهاب وته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند: پاڵپشت به بڕگه‌ى شازده‌هه‌م له ماده‌ى ده‌یه‌مى یاساى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان ـ عێراق، ژماره یه‌كى ساڵى 2005ى هه‌مواركراو، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2023/11/14 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ دامه‌زراندنى سێ دادوه‌ر بۆ دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان واژۆ كردووه كه بریتین له هه‌ر یه‌ك له به‌ڕێزان:
ـ دادوه‌ر جاسم جه‌زا جافر، سه‌رۆكى دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى ناوچه‌ى سلێمانى.
ـ دادوه‌ر جاسم محه‌مه‌د مسته‌فا، جێگرى سه‌رۆكى دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى ناوچه‌ى دهۆك.
ـ دادوه‌ر تاهر عه‌لى حه‌سه‌ن، دادوه‌رى دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى سلێمانى.
به‌ڕێز وته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها گوتى: سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له چوارچێوه‌ى بایه‌خدان به دامه‌رزاوه‌ى دادوه‌ریدا و بۆ پڕكردنه‌وه‌ى پێداویستییه‌كانى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى، له‌به‌ر ڕۆشناییى داواكاریى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ریى هه‌رێمى كوردستان، دامه‌زراندنى دادوه‌رانى به‌ڕێزى واژۆ كردووه و له‌مڕۆوه فه‌رمانى هه‌رێمییان ده‌كه‌وێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه و دوای سوێندخواردن ئیتر وه‌ك ئه‌ندامى دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستبه‌كار ده‌بن.




