"پێشبینی بەدەستھێنانی کورسی لە دیالە دەکەین"
__2023_11_14_h14m41s28__ER.jpg)
خانەقین KDP.info_ _ بەرپرسی لقی 15ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین گوتی: ئێمە لە ڕێورەسمێکی شایستە و بە ئامادەبوونی جەماوەرێکی زۆری پارتی لیستی و کاندیدەکانی خۆمان ناساند و کاردەکەین بۆ سەرخستنی کاندیدەکانمان و بەدەستهێنانی کورسی لە ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە، چونکە خەڵک بە شێوەیەکی زۆر باش پێشوازی لە لیستی پارتی دەکەن.
بەرپرسی لقی 15ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین، ئەکبەر حەیدەر خان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: لە گردبوونەوەیەکی فراوان و بە ئامادەبوونی جەماوەرێکی زۆر لیست و کاندیدانی خۆمان بە شێوەیەکی فەرمیی ناساند، هەر چەندە لە سەرەتای بانگەشەوە بە شێوەیەکی ئارام و دوور لە تەشنوج و گرژی دەستمان پێ کردووە، بۆ ئەوەی پرۆسەکە بەشێوەیەکی ئارام بەردەوام بێت و ئێمە بەو شێوەیە دەبین، بۆ ئەوەی بتوانین زۆرترین دەنگ بەدەست بێنین و لە ڕێگەی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە خزمەتی خەڵکی خۆمان و هەموو پێکهاتەکان بێ جیاوازی بکەین، بۆیە ئامانجمانە لە ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە کورسی مسۆگەر بکەین.
ئەکبەر حەیدەر خان گوتیشی: کاندیدانمان ئەگەر متمانە بەدەست بێنن دەبنە پارێزەری مافەکانی خەڵکی ئێمە و داکۆکی لە مافەکانیان دەکەین و خزمەتی خەڵک دەکەن، بۆیە بە حوکمی ئەوەی پێشوازیەکی باش لەکاندید و لیستەکەمان دەکرێت پێشبینی دەکەین ئەمجارە بتوانین لە ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە کورسی بە دەست بێنین، بۆیە داوا لەخەڵکی خۆمان دەکەین بۆ ئەوەی خزمەتیان بکرێت و داکۆکی لە مافەکانیان بکرێت دەنگ بە لیستی 197ی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە بدەن.
بڵند ئیبراهیم




