مەسروور بارزانی یادی 239 ساڵی بنیاتنانی شاری سلێمانی پیرۆز دەكات

ههولێر-KDP.info- سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە پەیامێكدا، یادی 239 ساڵی بنیاتنانی شاری سلێمانی پیرۆز دەكات و ڕایدەگەیەنێت: "یادی 239 ساڵی بنیاتنانی شاری سلێمانی لە هەموو خەڵکی کوردستان پیرۆز بێت."
مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە پێگەی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئێكس) بڵاو كردەوە و دەڵێت: "یادی 239 ساڵی بنیاتنانی شاری سلێمانی لە هەموو خەڵکی کوردستان پیرۆز بێت، هیوادارم خوای گەورە دەرفەتی ئەوەمان بۆ بڕەخسێنێت کە بتوانین خزمەتی زیاتری خەڵک و شاری هەڵمەت و قوربانی بکەین."




