٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسی سەرەخۆشی لە خانەوادەی ئەحمەد محەمەد قندۆڵی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (ئەحمەد محەمەد عەبدوڵڵا قندۆڵی) کرد، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی: 

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (ئەحمەد محەمەد عەبدوڵڵا قندۆڵی) 

بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (ئەحمەد محەمەد عەبدوڵڵا قندۆڵی)مان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێز و تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و خزمان و دۆست و ئازیزانی ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە.

جارێکی دیکە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان دووبارە دەکەینەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بە دوور بگرێت.

 

 مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣

 

هەواڵی پەیوەندیدار