٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی: گەرمترین پیرۆزبایی لە خه‌ڵکی شاری هەڵمەت و قوربانی دەكەم

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی ساڵوەگەری بنیاتنانی شاری سلێمانی پەیامێكی بڵاو كردەوە و گەرمترین پیرۆزبایی لە خەڵكی شاری هەڵمەت و قوربانی دەكات.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ (سێشەممە، 14-11-2023) لەڕێگەی هەژمارەکانییەوە لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیا پیرۆزبایی دامەزراندنی سلێمانی کرد. 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان نووسیویەتی، "بە بۆنەی 239ـیەمین ساڵیادی بنیاتنانی پایتەختی رۆشنبیریی كوردستان، شاری سلێمانیی ئازیزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە خه‌ڵکی شاری هەڵمەت و قوربانی دەكەم." 

هەروەها دەڵێ "سلێمانی هەمیشە شارێكی زیندوو بووە و رۆڵ و پێگەیەكی كاریگەر و دیاری لە خەبات و قوربانیدان بۆ ئازادی و سەرفرازیی گەلەكەمان هەبووە. بە ئومێدی ئاوەدانی و گەشە و پێشكەوتنی بەردەوام بۆ سلێمانی و سەرجەم شارەكانی دیكەی كوردستان."

هەواڵی پەیوەندیدار