سەرۆکی حکوومەت سەردانی فێستیڤاڵی پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی كرد

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی فێستیڤاڵی پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی هەولێری کرد.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، چەند بەشێکی فێستیڤاڵەکەی بەسەرکردەوە کە تابلۆ و کارە دەستییەکانی قوتابیانی پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی هەولێری تیادا نمایشکراوە.
سەردانی سەرۆکی حکوومەت بۆ فێستیڤاڵی پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی هەولێر، مایەی گرنگی پێدانە بە کار و پڕۆژەی قوتابیان لە بواری هونەرییدا.
فێستیڤاڵی پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی هەولێر، سێ رۆژ بەردەوام دەبێت و لە هەرسێ بەشی شێوەکار، شانۆ و میوزیک جگە لە نیشاندانی کاری قوتابیان، چەندین چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام دەدرێن.




