٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کاندیدی ژمارە 12ی پارتی لە سەڵاحەدین: کاردەکەین بۆ گەڕانەوەی مافی خەڵکی خۆمان لە دوزخورماتوو

سەرچاوە: KDP.info

دوزخورماتوو_KDP.info_  کاندیدی ژمارە 12ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە  لیستی هاوپەیمانی حەسمی نیشتیمانی ژمارە 219 لە پارێزگای سەڵاحەدین گوتی: کار دەکەین بۆ ئەوەی بتوانین مافی خەڵکی خۆمان لە دوزخورماتوو بگەرێنینەوە و خزمەتگوزارییان بۆ دابین بکەین و ئاوارەکانیش بگەڕێنەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

تارا جەلال حەمید، کاندیدی ژمارە 12ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لیستی هاوپەیمانی حەسمی نیشتیمانی ژمارە 219 لە پارێزگای سەڵاحەدین، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: بە شێوەیەکی زۆر باش لە دوزخورماتوو لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین دەستمان بە بانگەشە کردووە، ئۆفیسێکمان کردۆتەوە و پێشوازی لە خەڵک دەکەین و سەردانی خەڵک دەکەین، خەڵکیش پشتگیرییەکی باش لە ئێمە دەکەن، ئێمەش بەڵێن دەدەین کار بکەین بۆ خزمەتی خەڵکی دوزخورماتوو و هەموو پێکهاتەکان  بەبێ جیاوازی.

تارا جەلال حەمید گوتیشی: پرۆسەی بانگەشە بە هێمنی بەڕێوە دەبەین و خەڵک پشتگیری لە کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای سەڵاحەدین دەکەن، ئێمەش کار دەکەین بۆ ئەوەی سەرکەوین و لەڕێگەی ئەنجوومەنی پارێزگا خزمەتی هاووڵاتییانی خۆمان بکەین لە بوارەکانی تەندروستی، پەروەردە و خزمەتگوزارییەکانی دیکە، هاوکات داکۆکی لە مافەکانیان دەکەین و هەوڵدەدەین هەموو مافێک بۆ خەڵکی خۆمان بگەرێتەوە، ئەو کەسانەی ئاوارەش بوونە جارێکی دیکە بگەرێنەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لەشارەکە.

بڵند ئیبراهیم 

هەواڵی پەیوەندیدار