عه‌لی نازم: پێشوازی خه‌ڵكی كه‌ركووك له كاندیدانی پارتی بێوێنه‌یه

كاندیدێكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات هه‌رچییان پێبكرێت بۆ خه‌ڵكی كه‌رووك درێخی ناكه‌ن ئه‌وه‌ش ده‌خاته ڕوو: باشترین وه‌فا بۆ كه‌ركووكییه‌كان خزمه‌تكردنیانه.
عه‌لی نازم، كاندیدی ژماره 27ی لیستی 197 پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: پێشوازی خه‌ڵكی شاری كه‌ركووك بۆ كانیدانی پارتی بێوێنه‌بووه، پارتی له كه‌ركووك ده‌یه‌وێت به كردار خزمه‌ت بكات، هه‌میشه پشتیوانی كه‌ركووكییه‌كان بووه و به گه‌ڕانه‌وه‌یشی بۆ كه‌ركووك وره‌ی جه‌ماوه‌ری كورد و ئاستی پشتیوانی بۆ قه‌زیه‌ی كوردی گڕوتینێكی دیكه‌ی وەبەرنایەوه.
ڕایشیگه‌یاند: كاندیدانی پارتی بانگه‌شه بۆ لیستی خۆیان ده‌كه‌ن و له هیچ فشار و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك سڵ ناکەنەوە، سوپاسی خه‌ڵكی كه‌ركووك ده‌كەین بۆ ئه‌و پێشوازییه‌ی گەرمەی جێگای ئومێدە بۆ پارتی.




