٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەلیاس حەسەن: سەرکەوتنی پارتی لە نەینەوا مسۆگەرە

سەرچاوە: KDP.info

کاندیدێکی پارتی بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا داوا لە دەنگدەرانی ئەو پارێزگایە دەکات ڕۆژی ھەڵبژاردن بەشداری پرۆسەکە بکەن، دەشڵێ: سەرکەوتنی پارتی لە ھەڵبژاردن مسۆگەرە.

ئەلیاس حەسەن، کاندیدی ژمارە ١٣ی پارتی بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: سەرکەوتنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا مسۆگەرە و خەڵکێکی زۆری سنووری پارێزگای نەینەوا پشتگیری لیستی ١٩٧ی پارتی دەکەن، لەبەر ئەوەیش پێشبینی دەکەم پارتی ٧ بۆ ٨ کۆرسی مسۆگەربێت، ئەگەر زیاتریش بەدەست نەھێنێ، چونکە قەبارەی دەنگەکانی پارتی لە سنووری نەینەوا ڕادەیەکی زۆر دیارە.

کاندیدەکەی پارتی گوتیشی: پێش ھەموو شتێک پێویستە ھاووڵاتی ڕۆژی ١٨ی مانگی داھاتوو بچێتە سەر سندوقەکانی دەنگدان و بەشداربێت لە پرۆسەکە، بەتایبەتی کوردانی ئەو سنوورە، چونکە ھەڵبژاردن مافێکی یاسایی ھاووڵاتییانە و بۆ چوار ساڵی داھاتوو نوێنەری خۆیان بۆ ئەنجوومەن ھەڵدەبژێرێن.

ئەلیاس حەسەن ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: پارتی سیاسەتێکی نەگۆڕی ھەیە بۆ خزمەتکردنی ھاووڵاتییانی نەینەوا، دوای ھەڵبژاردنیش ئەندامانی لیستی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگا کار بۆ ئاساییکردنەوەی ڕەوشی ئاڵۆزی ئەو ناوچانە دەکەن کە چەندین ساڵە بەھۆی ھەبوونی ھێزی جیاواز کێشەیان بۆ خەڵکی نەینەوا دروست کردووە، بابەتی ئەمنیش بۆ سنوورە زۆر گرینگە و پێویستە بە ھەموومان کاری بۆ بکەین.

قائید میرۆ
 

هەواڵی پەیوەندیدار