کاندیدی ژمارە 15ی پارتی لە کەرکووک : کاردەکەین کۆتایی بە بەسەربازگەکردنی کەرکووک بێت

کەرکووک_KDP.info_ کاندیدی ژمارە 15ی لیستی 197ی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک گوتی: کار دەکەین بۆ ئەوەی بەسەربازگەکردنی کەرکووک کۆتایی پێبێت و دۆخەکە ئاسایی بێتەوە و خزمەتی شارەکە بکەین.
تەنیا خەیرەدین عەبدوڵا ، کاندیدی ژمارە 15ی لیستی 197ی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: لیستی 197ی پارتی لە کەرکووک لیستی داستانی پردێ و سحێلا و خۆنەچەماندنە، بۆیە ئامانجی ئێمە وەکو پارتی لە سەرەتا و داهاتووش ئەوەیە کۆتایی بە تەعریبکردن بەسەربازگەکردنی کەرکووک بێت و کەرکووک ئاسایی بێتەوە، چونکە شار ڕەنگ و سیمای بۆ ڕەنگێکی دیکە گۆڕاوە، بۆیە خزمەتی ناوچەکوردییەکان دەکەین کە جیاوازییەکی زۆر لە لایەن ئیدارەی شارەکە دەکرێت، ئەمەش لای ئێمە جێگەی قبوڵکردن نییە.
تەنیا خەیرەدین عەبدوڵا گوتیشی: ئەو گۆرانکارییانەی لە بەڕێوبەری فەرمانگەکان کراوە بەداخەوە دوای 16ی ئۆکتۆبەر ئەنجامیان داوە و پابەندی ئەوەش نەبوون پۆستەکان بۆ هەر پێکهاتەیەک 32%بێت، بۆیە پۆستێکی زۆرمان لەدەست داوە و قبوڵی ناکەین و کاری لەسەر دەکەین، بۆیە ئەمە بەشێک لە کاری ئێمە دەبێت بۆ ئەوەی لە داهاتوودا لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کاری لەسەر بکەین.
بڵند ئیبراهیم




