مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە سکرتێری گشتیی یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان دەکات

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا، پیرۆزبایی سەرکەوتنی کارەکانی شەشەم کۆنگرەی حزبەکەیان و هەڵبژاردنی وەک سکرتێری گشتی، لە سکرتێری گشتیی یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان كرد.
ئەمڕۆ دووشەممە 13/11/2023، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ غەفوور مەخمووری، سکرتێری گشتیی یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان، پیرۆزبایی سەرکەوتنی کارەکانی شەشەم کۆنگرەی حزبەکەیان و هەڵبژاردنی وەک سکرتێری گشتی لێ کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لەپێناو خزمەتکردنی گەل و نیشتمان و داکۆکیکردن لە مافەکانی گەلی کوردستان.
سکرتێری گشتیی یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان، سوپاس و پێزانیی خۆی و سەرکردایەتیی حزبەکەی بۆ پیرۆزبایی و پەیوەندیکردنی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی كوردستان دەربڕی.




