٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی و بەڕێوەبەری بیگلس ئەکادیمی کۆبوونەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشوازی لە ڕامۆن هانس، بەڕێوەبەری بیگلس ئەکادیمی و ئەڤرلز میرۆ، بەڕێوەبەری ئینستیتیوتی بین داڤۆس بۆ پێگەیاندنی ئەکادیمی کرد.

لەو دیداردا، باس لە هاوکاریی ئینستیتیوتی ناوبراو کرا بۆ گەشەپێدانی توانای مرۆیی و تواناسازی لە بواری پیشەییدا. ڕامۆن هانس، ئاماژەی بە ئینستیتیوتی بیگلس ئەکادیمی کرد، کە کاری هاوکاری و هەماهەنگییە لە نێوان دامودەزگا تایبەت و حکوومییەکاندا بۆ پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان و دابین و دەوڵەمەندکردنی ئەو پیشانەی کە پێویستن.

لە بەشێکی دیکەی ئەو دانیشتنەدا، باس لە پێکەوەکارکردن کرا بۆ دروستکردنی پەیوەندی و هاوکاریی دوولایەنە بە ئامانجی پێگەیاندنی کادر بۆ پیشە پێویستەکانی بازاڕی کار و پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەی کە هەیە و بەدەستهێنانی توانای پێویست لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکاندا.

جەختیش کرایەوە کە کوردستان خاوەنی سەرچاوەیەکی مرۆیی زۆرە و بازاڕ و دامودەزگاکان پێویستیی زۆریان بە کەسانی خاوەن پیشە هەیە و بەڕێز هانس ئامادەیی خۆیانی پیشان دا بۆ یارمەتیدانی ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت بۆ ڕاهێنان و باشترکردنی پیشەکانیان سەردانی ئەڵمانیا بکەن، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتیش دووپاتی هاوکارییانی کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار