ئارەزوو جەبار شوانی: پێشوازی له كاندیدانی پارتی له كهركووك له ئاستێكی زۆر فراواندایه

بهربژێرێكی پارتی ئاماژه بهوه دهكات، پارتی له سنووری كهركووك له ئاستێكی جهماوهری فراوان پێشوازی لێدهكرێت و چاوهڕوانی دهرئهنجامی باشن لهو ههڵبژاردنه.
ئارەزوو جەبار شوانی، بەربژێری ژمارە ١٢ی پارتی دیموكراتی كوردستان له لیستی 197، بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق لە كەركووك بۆ ماڵپهری فهرمی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: بەگشتی پۆستەرەكانی بەربژێرانی پارتی دەدڕێنرێن و دەكرێنە ئامانج، بەداخەوە پۆستەری ئێمەیشی تێدایە و زۆرترین پۆستەرم لەنێو كاندیدەکاندا كراونەتە ئامانج، ئەو ڕەفتارەش بۆ بەهێزیی پارتی دیموكراتی كوردستان و لیستی ١٩٧ دەگەڕێنمەوە و لەنێویشیاندا من زۆرترین پۆستەرم دڕاوە، بەڵام ئەو هەوڵانە ئێمە سارد ناكەنەوە، بە پشتیوانی خودای گەورە بەردەوام دەبین لە خزمەت و بانگەشەی خۆمان.
ڕایشیگهیاند: پارتی حزبێكە شۆڕشی ئەیلوولی لەپێناو كەركووك كردوەتە قوربانی، لە ڕووداوەكانی ١٦ی ئۆكتۆبەریشدا هەموو عێراق بە گشتی و كەركووكییەكان بە تایبەتی هەڵوێستی پارتییان بینیوە كە داكۆكیاری سەرسەختی مافەكانیانە، بۆیە دڵنیام لیستی پارتی و سەرۆك بارزانی دەنگی زۆر باش دەهێنێت و لەنێوشیاندا بەندە وەك كاندیدی ژمارە ١٢ سەردەكەوم، چونكە متمانەم بە حزبەكەم و بە خۆیشم زۆر زۆرە.
ئهوهیشی خستهڕوو: پێشوازی له كاندایدانی پارتی له كهركووك له ئاستێكی فراواندایه، هەوڵ دەدەین ئەو زوڵم و ناهاوسەنگییە بە یاسا ڕێكبخەینەوە، دەبێت پشكی كورد لە خزمەتگوزاری و دامەزراندن لە ئاستی ژمارەی كورد بێت لەم شارە كوردستانییە.




