٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. محەمەد خورشید: خەڵک دەنگ بە لیستی 197ی پارتی دەدات

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک_KDP.info_ کاندیدی ژمارە 10ی لیستی 197ی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک گوتی: بۆ ئەوەی کۆتایی بەدەستەڵاتی ئیداری خۆسەپێنی کەرکووک بێت و پارێزگار وەرگرینەوە، پێویستە خەڵک بچێتە سەر سندوقی دەنگدان و دەنگ بە پارتی بدەن، بۆ ئەوەی پارێزگارێک دابنێین خزمەتی کەرکووک و کەرکووکیەکان بکات.

دکتۆر محەمەد خورشید، کاندیدی ژمارە 10ی لیستی 197ی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: دوای تێپەربوونی 18ساڵ بەسەر ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن لە کەرکووک خەڵکی ئەو شارە بە بڕیارێکی سیاسی لە مافی ئازادی و دیموکراسی خۆی بێ بەش کرابوو، لەدوای 16ی ئۆکتۆبەریش ئەو ئەنجوومەنانەی هەش بوون  هەڵوەشێندرانەوە، دوای ئەوە ئیدارەیەکی خۆسەپێن هەموو دەستەڵاتەکانیان لەوشارە بۆ مەرامی شەخسی  وسیاسی خۆیان بەکار هێنا، ئەمەش بووە هۆی بڵاوبوونەوەی دیاردەی گەندەڵی لە کەرکووک، چونکە هیچ دەزگایەکی چاودێری نەبوو چاودێریان بکات ، بۆیە گەندەڵی لە هەموو دامودەزگاکانی کەرکوک بووە کارێکی ئاسایی.
دکتۆر محەمەد خورشید  گوتیشی: خەڵکی کەرکووک بە گەڕانەوەی پارتی و وەرگرتنەوەی بارەگای پارتی و ئەو تەحەدایەی کردمان کە باس لەوە دەکرا ناتوانن بارەگاکانی خۆتان وەرگرنەوە و بارەگامان وەرگرتەوە و دواتریش بە بڕیاری سەرۆک بارزانی بەخشرا زانکۆی کەرکوک، بۆ ئەوەی لەو ڕێگەیەوە خزمەتی خەڵکی شارەکەی پێ بکرێت ، ئەمەش هاوتەریبە لەگەل پەیامی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ یەکڕیزی ویەکتر قبوڵکردن و پێکەوەژیان، دڵخۆش بوون و ئومێدیان بۆ گەڕایەوە.
گوتیشی: وەکو لیستی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگاوە لەڕێگەی بەرنامەیەکی تۆکمەوە خزمەت بەخەڵکی شاری کەرکووک دەکەین، ئەوسیستەمە خۆسەپێنەی هەیە لە کەرکووک بە هەموو شێوەیەک لای ئێمە ڕەتدەکرێتەوە و باشترین وەڵامیش بۆ ڕەتکردنەوەی ئەو دەستەڵاتە ئەوەیە خەڵکی کەرکووک بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و پارتی لە ئەنجوومەن پشکی شێری بەربکەوێت بۆ ئەوەی پارێزگارێک دابنێین و خزمەتی کەرکووک وکەرکووکییەکان بکەین.

بڵند ئیبراهیم 

هەواڵی پەیوەندیدار