بەرەکات شەمۆ: بە شەرعیەت وڵامی ناشەرعییەکان دەدەینەوە
__2023_11_12_h15m34s28__ER.jpg)
بەرەکات شەمۆ، کاندیدی ژمارە ١٨ لیستی (197)ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شنگال بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ دەڵیت: ئەم هەڵبژاردنە بۆ ئێمە گرنگییەکی گەورەی هەیە و گرنگییەکەشی لەوەدایە دوای هاتنی داعش زیانێکی گەورە بە ناوچەکانمان کەوتووە و دوای نەمانی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ ناوچەکانمان لەڕووی خزمەتگووزارییەوە پشت گوێ خران.
بەرەکات شەمۆ بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی:' هەر لە دوای نەمانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، هیچ دەستەڵاتێكی چاودێر بەسەر پارێزگارەوە نەما چاودێری کاری فەرمانگەکان بکات، خەڵک نەیدەزانی ئەو شایستانەی پارێزگای نەینەوا چۆن خەرج دەکرێن، ئەمەش بۆشاییەکی لە دوای خۆی دروست کرد و مافەکانمان فەوتان، بە تایبەت لە شنگال، ئەویش لەڕووی دامەزراندن و پڕۆژە و بودجەی ناوچەکانی سەر بە پارێزگای مووسڵ.
گوتیشی:' ئەگەر ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ دەست بە ئیشەکانی بکات، ئیدارەییەکی شەرعی بۆ شنگال دروست دەکرێت و ئیتر خەڵک مامەڵە لەگەڵ شەرعیەتدا دەکات، بۆ ئەمەش وەڵامی ناشەرعییەکان دەدەینەوە، خەڵک قەرەبووی خۆی وەردەگرێت چونکە خەڵکی مووسڵ هەموویان قەرەبووکراونەتەوە، بۆیە بۆ هەمو ئەم پرسانە دەبێت پارتی بەهێزبێت و چاومان لەسەر زۆرینەی کورسییە بۆ بەدەستهێنانی مافەکانمان، لە سەرتاسەری پارێزگای مووسڵ.
کـــاروان بـــاعەدری




