٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تەواوبوونی پڕۆژەیەکی سامانی ماسی لە دهۆک، پێداویستی ناوخۆ پڕدەکاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک_KDP.info_  بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە دهۆک گوتی: قۆناغی یەکەمی یەکێک لە گەورەترین پڕۆژەی سامانی ماسی لە دهۆک تەواو بووە کە بەشێوەیەکی سەردەمیانە دروستکراوە و بەرهەمیشی لە ساڵێکدا ئێستا هەزار و 200 تەن دەبێت، بە تەواوبوونی پڕۆژەکە بەرهەم دەگاتە 4 هەزار و500 تەن و بەتەنیا دەتوانێ پێداویستی ناوخۆی دهۆک پربکاتەوە.

بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە دهۆک، ئەندازیار  ڕێدیر   سدقی شەریف، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: یەکێک لە گەورەترین پڕۆژەی سامانی ماسی لە پارێزگای دهۆک بەرهەمی کەوتۆتە بازاڕ و لە قۆناغی یەکەم بەرهەمەکەی هەزار و 200 تەنە، ئێستا کەوتۆتە بازاڕ و بڕیارە قۆناغی دووەم و سێیەمیش تەواو بکرێت، چونکە ئەوە سیستەمی بەخێوکردنی بەشێوەی سەردەمیانەیە و پێی دەگوترێت سیستەمی قەفەسی، کە دەخرێنە ناو بەنداو و ماسی تێدا بەخێو دەکرێت، ئەو قەفەسە درێژی 30 مەتر و قوڵیشی شەش مەترە و ماسیەکی زۆر دەگرێت، سیستەمێکی تازەیە.

بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە دهۆک  گوتیشی: ئەگەر هەردوو قۆناغی دیکەش تەواو بێت بەرهەم دەگاتە 4 هەزار و500 تەن لەساڵێکدا، خۆی پڕۆژەکە لە سێ بەش پێکدێت، بەرهەمهێنانی ماسی و پەنجە ماسی و ئالیکیش، هێشتا تەواو نەبووە.
جگە لە قەفەسەکان 16حەوزی خۆڵیش بۆ بەرهەمهێنانی ماسی هەیە و بەرهەمی زۆر باشە، شایانی باسە دهۆک پێویستی بە نزیکەی 4 هەزار و 700 تەن ماسی هەیە و بە تەواو بوونی پڕۆژەکە خواستی ناوخۆی دهۆک پڕدەکرێتەوە.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار