سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازى له كونسولى گشتیى قه‌ته‌ر كرد

هه‌ولێر-KDP.info- به‌یانیى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2023/11/12 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز حسێن عه‌لى ساڵح ئه‌لفه‌زاله یه‌كه‌م كونسولى گشتیى قه‌ته‌ر له هه‌رێمى كوردستان كرد كه دواى كردنه‌وه‌ى كونسولخانه‌ى گشتیى قه‌ته‌ر له هه‌ولێر، ده‌ستبه‌كار بوو.
له دیدارێكدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى وێڕاى پیرۆزبایى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى به‌ڕێز ئه‌لفه‌زاله، هه‌موو هاوكارى و پشتگیرییه‌كى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى و ئاماده‌ییى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودانى زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر دووپات كرده‌وه.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز كونسولى گشتیى قه‌ته‌ر سڵاو و ڕێزى به‌ڕێز میرى قه‌ته‌رى به به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان گه‌یاند و خۆشحاڵیى خۆى به كردنه‌وه‌ى كونسولخانه‌ى وڵاته‌كه‌ى له هه‌رێمى كوردستان و ده‌ستبه‌كاربوونى ده‌ربڕى. هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه كرده‌وه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى په‌یوندییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، به‌تایبه‌تى له بوارى ئابووریدا، به‌ره‌وپێش ببات.
دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.




