٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەحموود شنگالی: بانگەشەی ھەڵبژاردن دەبەینە ھەموو ناوچەکانی شنگال

سەرچاوە: KDP.info

کاندیدێکی پارتی لە سنووری پارێزگای نەینەوا پێی وایە لیستی پارتی براوە دەبێت لە ھەڵبژاردن و دەڵێ: لە ڕۆژانی داھاتوو بانگەشەی ھەڵبژاردن دەبەینە ھەموو ناوچەکانی سنوری شنگال.

مەحموود حەسەن شنگالی، کاندیدی ژمارە ٢٦ی پارتی لە نەینەوا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: ھەموو پێکھاتەکانی شنگال پشتگیری لیستی ١٩٧ی پارتی دەکەن و لیستی پارتی بۆ ھەڵبژاردن براوە دەبێت، چونکە لیستی پارتی لیستی ھەموو چین و توێژەکانی نەینەوایە و پارتی بەبێ جیاوازی خزمەتی ھەموو پێکهاتەکانی سنوورەکەی کردووە، لەبەر ئەوەیش خەڵک و دەنگدەران پاڵپشتی لیستی پارتین بۆ ھەڵبژاردن.

کاندیدی ژمارە ٢٦ی پارتی لە نەینەوا دەشڵێ: تا ئێستا زیاتر لەنێو ئاوارەکانی شنگال بانگەشەم کردووە، بەڵام ماڵم لە شنگالە و لە ڕۆژانی داھاتوو بانگەشەی ھەڵبژاردن دەبەینە سەنتەری شارۆچکەی شنگال و ھەموو ناوچەکانی ئەو قەزایە.

مەحموود حەسەن شنگالی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: دەنگدەر دەزانێت لە داھاتوو کێ بەرگری لە مافەکانی دەکات و چاودێری حکوومەت دەکات لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، ھەر ئەوەیش وایکردوە دەنگ بە لیست و کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن، ئێمەیش خاوەن بەڵێنی خۆمانین بۆ ئەوەی ئەگەر بووینە جێی متمانەی دەنگدەر ئەرکی خۆمان بەزیادەوە جێبەجێ بکەین.

قائید میرۆ
 

هەواڵی پەیوەندیدار