"پارتی پیرۆزبایی لە پۆڵۆنیا دەکات"

بە ناوی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان و سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان و پەیوەندییەکانی دەرەوەی (پ.د.ک) لەم ڕۆژە مێژووییە دا پیرۆزبایی 105 مین ساڵیادی ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی کۆماری پۆڵۆنیا لە باڵوێزخانەی کۆماری پۆڵۆنیا لە عێراق و کۆنسوڵگەریی گشتیی ئەم وڵاتە لە هەرێمی کوردستان و گەل و حکوومەتی کۆماری پۆڵۆنیای دۆست دەکەین و هیوای بەختەوەری و پێشکەوتن و خۆشگوزەرانیی بۆ گەل و کۆماری پۆڵۆنیای دەخوازین، لە بیرەوەری قوربانیەکانتان بۆ ئازادی و 105 مین ساڵی یادکردنەوەی ڕۆژی سەربەخۆییی وڵاتەکەتاندا.
ئێمە پۆلۆنیا بە هاوسۆزی پرسی کورد دەزانبن،
گەلی کورد بە هەمان شێوەی گەلی پۆڵۆنیا و بە درێژاییی زیاتر لە سەد ساڵی ڕابردوو و بۆ ڕەتکردنەوەی ژێردەستەیی و بە شۆڕش و ڕاپەڕین و مێتۆدی ئاشتییانە بۆ ئازادی و سەربەخۆیی تێکۆشاوە و قوربانی و بەهایەکی مەزنی بەخشیوە. ئەمڕۆ ئێمە و ئێوە جەژنی سەربەخۆییی کۆماری پۆڵۆنیا پیرۆز دەکەین، هیوادارین ڕۆژێک بێت، ئەمڕۆی ئێوە ببێتە سبەی گەلی کورد لە یادکردنەوەی ڕۆژی سەربەخۆیی کوردستاندا .
پەیەوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە یادی سەربەخۆییی کۆماری پۆڵۆنیادا پابەندبوونی خۆی بە برەودان بە گەشەپێدانی دۆستایەتی و هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ باڵیۆزخانەی کۆماری پۆلۆنیا لە بەغدا و کۆنسەڵگەری گشتی لە هەولێری پایتەخت دەکاتەوە و بە گرنگییەوە دەڕوانێتە هەوڵەکانی هەردوو لامان بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و هەوڵی هاوبەشی کوردستان و پۆلۆنیا بۆ بەهێزترکردنی دۆستایەتی گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو گەلی کورد و پۆلۆنی و بەرەوپێشبردنی بەرژەوەندیی هاوبەش لە نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری پۆڵۆنیا دا لە بواری گەشەپێدانی دیمۆکراسی و پەیوەندیی سیاسی، دیپلۆماسی، ئابووری، کەلتووری، زانستی و هەموو بوارەکانی جێی بایەخی نێوانهەردوو گەلی کورد و گەلی پۆلۆنی دۆستمان.
سوپاس و ستایشی پشتگیری و هاوکارییە سیاسی، سەربازی و مرۆییەکانی کۆماری پۆڵۆنیا دەکەین بۆ خەڵکی هەرێم لە سەختترین بارودۆخ دا و لە ئەزموونی دیموکراسی و سیاسی لە کوردستان بەتایبەتی.
گەلی پۆڵۆنیا خاوەن مێژوویەکی خوێناوییە و قوربانیدان و هەڵگیرساندنی شۆڕش و ڕاپەڕین بۆ ئازادی و سەربەخۆییی وڵاتەکەیان، کە بۆ ماوەی ١٢٣ ساڵ داگیرکاری و ژێردەستەیی و دابەشبوونی پۆڵۆنیا بەسەر ٣ زلهێزی گەورە و بەهێزی ئەو سەردەمەی ئەوروپا (رووسیا، پرۆس، نەمسا-مەجەر) بەهۆی لێکەوتە و کاریگەرییەکانی جەنگی جیهانیی یەکەم لەسەر ئاستی ئەورووپا و جیهان و کۆتاییهاتنی جەنگ لە بەرژەوەندیی گەلانی ژێردەستە بۆ هێنانەدیی ئازادی و بڕیاردانی مافی چارەنووسیان لە ١١/١١/١٩١٨دا کۆماری پۆڵۆنیا و کۆمارەکانی چیکوسلۆڤاکیا و ڕۆمانیا و هەنگاریا و چەندین گەل و وڵاتی تری ئەورووپای ڕۆژهەڵات دەرفەتیان بۆ ڕەخسا و کۆتاییان بە ژێردەستەیی هێنا و سەربەخۆییی خۆییان ڕاگەیاند.
دۆستانی پۆڵۆنیمان و گەلانی ژێردەستەی تر کە لە مێژوویاندا بۆ ئازادی و سەربەخۆیی بەهایەکی گەورەیان بەخشیوە، لە خەباتی خوێناوی و قوربانییەکانی گەلی کورد لەپێناوی مانەوە و شۆڕش و نەبەردییەکانی گەلی کوردستان بۆ ئازادی و سەربەخۆیی تێ دەگەن و هەستی پێ دەکەن کە وڵاتەکەمان لە زیاتر لە سەد ساڵی ڕابردوودا بەبێ ئارەزووی خۆمان بەسەر چەندین وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناویندا دابەش کراوە و سیاسەتی شۆڤینی و ڕەگەزپەرستی و قڕکردن و پاکتاوی ڕەگەزی و ئەنفاڵ و ڕاگواستن و چەکی کۆمەڵکوژی یاساغکراوی نێودەوڵەتیمان بەرامبەر بەکار هاتووە بەڵام خەبات لە پێناوی مانەوە بەردەوام بووە ،. هەربۆیە گەلی کوردستان کە لە ڕابردوودا تەنیا شاخەکانیان بە پشت و پەنا و دۆستی خۆیان زانیوە، لە سەردەمی گڵۆباڵیزەیشن و گۆڕانکاری و پەرەسەندنە ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکاندا گەلی پۆلۆنیا ـ گەلانی ئازادیخواز و جیهانی ئازاد و شارستانی و وڵاتان ئازاد بە دۆست دەزانێت کە ئەو وڵاتانە ئەمڕۆ باشتر لە ڕەوایی دۆزی کورد و لە گەورەیی و تێکۆشانی ئازادیخوازانە و کەلتووری بەرزی لێبووردەیی و پێکەوەژیان و پێگەی ئاشتیخوازانەی گەلی کوردستان تێدەگەن، لە خەباتی بەرگریکردنی گەلی کورد لە ئازادی و کەرامەتی مرۆڤ و خاک و نیشتمانیان و ئەو ناوبانگە جیهانییەی بەدەستیان هیناوە لە بەرگریکردن لە بەها پیرۆزەکان و جیهانی ئازاد و شارستانی و لە تێکشکاندنی (داعش)، گەورەترین و مەترسیدارترین ڕێکخراوی تیرۆریستیی جیهانی لە کوردستان و ناوچەکەدا کە مەترسیی بووە بۆ سەر مرۆڤایەتی و کۆمەڵگای جیهانی، بە دەربڕینی هەستی ئازادیخوازی و دەنگی سەربەخۆخوازانەی گەلی کورد دوور لە توندوتیژی و بە ئەنجامدانی ئاشتییانەی ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی لە ٢٥ ی سێپتەمبەری ٢٠١٧ و هێنانەدیی ئاشتی و سەقامگیری و ئاساییش و پێشکەوتن بۆ هەرێمی کوردستان و ناوچەکە بەرز دەنرخێنن،
هەرێمی کوردستان بە هاوبەشێکی گرنگ و هاوپەیمانی خۆیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی پڕ لە کیشە دەزانن و گرنگی بە پێشکەوتنی سیاسی و دیموکراسی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دەدەن و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ کوردستان و گەل کورد فراوانتر دەکەن..
لێرە دا هەروا پیرۆزبایی سەرکەوتنی دیمۆکراسی و هەڵبژاردنی گشتی و پەرلەمانی ١٥ ی مانگی ئۆکتۆبەر لە گەلی پۆلۆنیا دەکەین بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی و سەنات و کابینەیەکی لەسەر ئاستی ناوخۆی پۆلۆنیا و پۆلۆنیایەکی بەهێزتر لەسەر ئاستی ئەورووپا و جیهان.
١٠٥ مین ساڵیادی ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی لە هەموو لایەک پیرۆز بێت.
پارتی دیموکراتی کوردستان




