سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان پێشوازی له ڕابه‌رى گشتیی بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى ده‌كات

ئه‌مڕۆ شەممە 11/11، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له عیرفان عەلی عه‌بدولعه‌زیز، ڕابه‌رى گشتیی بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى له كوردستان کرد.
سەرۆکی حکومەت بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەکەیان و هەڵبژاردنەوەی بە ڕابەڕی گشتیى بزووتنەوەی ئیسلامی، پیرۆزبایی لێ کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.
لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە تاوتوێ کرا و جەخت لە گرنگیی هاوهەڵوێستی و یەکڕیزیى لایەنە کوردستانییەکان بۆ بەرگریکردن لە قەوارەی دەستووری هەرێم و مافەکانی گەلی کوردستان کرایەوە.




