کاندیدی ژمارە یەکی لیستی پارتی لە خانەقین: جارێکی دیکە خزمەت گوزاری بۆ خانەقین و ناوچە کوردیەکان دەگەرێنینەوە

دیالە_KDP.info_ کاندیدی ژمارە یەک لە لیستی 197ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: خەڵکی سنووری دیالە بەگشتی و خانەقین و ناوچە کوردییەکان بە تایبەتی متمانەیەکی زۆریان بە پارتی هەیە، بۆیە ئێمەش بەڵێن دەدەین لەئاست داخوازی خەڵکی خۆمان بین و جارێکی دیکە خزمەتگوزاری بۆ خانەقین و شارەکانی دیکە بگەرێتەوە ، چونکە ساڵانێکە خانەقین و دەوروبەری لە خزمەتگوزاری بێ بەشن.
ئەندازیار ئاریان حەمید ، کاندیدی ژمارە یەک لە لیستی 197ی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ئێمە لە شارێکداین کە شاری پێکەوەژیان و یەکتر قبوڵکردنە لە کورد و عەرەب و تورکمان و مەزهەبەکانی سونە و شیعە پێکهاتووە، هیوادارین کارێک بکەین خزمەتی شارەکە بکەین، چونکە ئەو شارە هیچ خزمەتگوزاری تێدا نەماوە و خەڵکی خانەقین پێویستیان بە زۆر خزمەتگوزاری هەیە، بۆیە هەوڵ دەدەین خزمەتی شارەکە بکەین و جارێکی دیکە خزمەتگوزاری بۆ شارەکە بگەڕێنینەوە.
ئەندازیار ئاریان حەمید گوتیشی: پێشتر تەنها حیزبە کوردیەکان لە خانەقین هەبوون ئێستا حیزبی دیکەش هەن، بەڵام خەڵکی ئێمە کوردی راستەقینەیە و هەر کوردیان پێ پەسەندە ، بۆیە پێویستە ئێمەش کارێک بکەین لەئاست داواکاری ئەو خەڵکە بێت و لەڕێگەی ئەو نوێنەرە کوردانەی دەچنە ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە، بۆیە بەڵێنیان پێدەدەین ئەوەی لەتوانامان دابێت کەمتەرخەم نەبین لە خزمەتکردنی کورد و هەموو پێکهاتەکانی دیکە لەو شارە.
بڵند ئیبراهیم




