٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەت ملیارێک و 500 ملیۆن دینار بۆ وەرزشوانانی ئاکرێ و بەردەڕەش تەرخانکرا

سەرچاوە: KDP.info

ئاکرێ-KDP.info- سەرۆکی یانەی ئاکرێ ئاشکرایکرد، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ملیارێک و 500 ملیۆن دیناری بۆ کەرتی وەرزشی لە ھەردوو قەزای ئاکرێ و بەردەڕەش تەرخانکردووە، ھاوکات نۆژەنکردنەوەی یاریگاکانی پێ ئەنجام دەدرێت.

 

سەڵاح ئیبراھیم، سەرۆکی یانەی ئاکرێ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "دوای سەردانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ھەردوو قەزای ئاکرێ و بەردەڕەش وەکو دیاری بۆ ھەردوو قەزا، بڕیاریدا بە تەرخانکردنی ملیارێک و 500 ملیۆن دینار بۆ ئەوەی یاریگاکانی ئاکرێ و بەردەڕەش و گردەسین و دینارتە نۆژەن بکرێنەوە و ئێستاش ھەر چوار یاریگا لە بواری نۆژەنکردنەوەدان و لە قۆناغی کۆتایدان و لەماوەیەکی نزیکدا دەکەونە خزمەتی وەرزشوانانی دەڤەرەکە".

 

سەڵاح ئیبراھیم گوتیشی: "جگە لە نۆژەنکردنەوەی چوار یاریگای وەرزشی لە ھەردوو قەزای ئاکرێ و بەردەڕەش دوو پاس و کۆستەری گواستنەوە بۆ ھەردوو یانە ئاکرێ و بجیل بەو پارەی تەرخانکراوە لەلایەن سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کڕدراون، بۆیە ئەمە ھەنگاوێکی زۆر گرینگ بوو، ھاوکات خزمەتێکی باشی وەرزشوانان و گەنج و لاوان لەو سنوورانە دەکات، لەبەر ئەوەی یاریگاکان کۆن ببوون و پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە ھەیە".

 

ئەو چوار یاریگایەی ئێستا لە بواری نۆژەنکردنەوەدان لە ھەردوو قەزای ئاکرێ و بەردەڕەش و گردەسێن و دینارتە 11 یاریزانین، کە بەردەوام کاری تێدا دەکرێت و لە ماوەیەکی نزیکدا تەواو دەبن.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار