سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵیۆزى به‌ریتانیا كۆبووه‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2023/11/10 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز ستیڤن چارڵس هیچن باڵیۆزى به‌ریتانیا له عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانیان و دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرا و ده‌باره‌ى دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ناوچه‌كه، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
هه‌ردوولا دوایین كۆبوونه‌وه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستانیان به ئه‌رێنى هه‌ڵسه‌نگاند، هه‌روه‌ها جه‌ختیان له گرنگیى به‌رده‌وامیى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان كرده‌وه و له‌مباره‌یه‌وه ئاماژه‌یان به سه‌ردانى دوێنێى به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى فیدراڵى بۆ هه‌رێمى كوردستان كرد.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسیان له كاریگه‌رى و ئه‌گه‌ره‌كانى به‌رده‌م ئاڵۆزییه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كرد و له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى پێویسته ئارامى و سه‌قامگیریى ناوچه‌كه بپارێزرێت و ڕێگه نه‌درێت عێراق ببێته به‌شێكى كێشه و ئاڵۆزییه‌كان.
پاراستنى سه‌لامه‌تیى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان له عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، لایه‌نێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.




