نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌لسوودانى كۆبووه‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2023/11/9 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع ئه‌لسوودانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى فیدراڵ كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا هه‌ردوولا دۆخى سیاسى و ئه‌منى و ئابووریى وڵات و په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر – به‌غدایان تاوتوێ كرد و جه‌ختیان له گرنگیى پشتگیرى له حكوومه‌تى فیدراڵى كرده‌وه بۆ جێبه‌جێكردنى پلان و به‌رنامه‌كانى به شێوه‌یه‌ك كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندیى باڵاى وڵات بكات.
هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مانى كوردستان، گرنگیى پشتگیریى له هه‌وڵه‌كانى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق بۆ سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردن، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارییه‌كان و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.




