٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئاوارەکانی دھۆک دەنگ بە لیستی پارتی دەدەن

سەرچاوە: KDP.info

بەرپرسی ھەڵبژاردنەکانی پارتی لە شنگال جەخت دەکاتەوە ئاوارەکانی شنگال و ئاوارەکانی نەینەوا لە رۆژی ھەڵبژاردن دەنگ بە پارتی دەدەن و دەشڵێ، رۆژانە دەنگدەرانی ئاوارە پشتگیری خۆیان بۆ لیستی پارتی دوپات دەکەنەوە.
ئیدریس زۆزانی، بەرپرسی ھەڵبژاردنی پارتی لە نەینەوا بەمالپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند" ھەموو کەمپەکانی ئاوارەکانی دھۆک مافی بەشداری کردنیان ھەیە لە ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق و زۆرترین ئاوارەی عێراقیش کەوتوونەتە سنوری پارێزگای دھۆک کە نزیکەی 20 کەمپی ئاوارەکان ھەن و زۆربەی دەنگدەرانی نێو کەمپەکانیش ھەر لە شوێنی خۆیان بەشداری ھەڵبژاردن دەکەن لە رۆژی دەنگدان.

پەرپرسەکەی پارتی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد" پارتی لەچەند ساڵی رابردوو خزمەتێکی زۆری ئاوارەکانی کردوە و ئامادەبوە بەبێ جیاوازی خزمەتی ئاوارەکان بکات و ئێستایش بەشێکی زۆری ئاوارەکان ئامادەنین بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان و لەنێو کەمپەکاندا نیشتەجێن.

ئیدریس زۆزانی روونی کردەوە" دەنگدەرانی نێو کەمپەکان ئامادەیی خۆیان نیشانداوە دەنگ بە لیست و کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن، رۆژانە کاندیدانی پارتی دەچنە نێو کەمپەکان بۆ ئەوەی رەنامەی پارتی بۆ ھەڵبژاردن لە نەینەوا روون بکەنەوە، ئێمە دڵنیاین ئەو خەڵکەی لەنێو کەمپەکان زۆرینەیان دەنگیان بۆ پارتی دەبێت.
قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار