کاندیدی ژمارە 8ی پارتی لەکەرکوک: کار دەکەین پێکەوەژیان لە کەرکووک بەردەوام بێت

کاندیدێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکوک باس لەوە دەکات ، ئەمجارە دەنگی پارتی زیاد دەکات لە کەرکوک و خەڵک دوای گەرانەوەی پارتی زۆر دڵخۆشن و گەرموگوریان پێوە دیارە ،بۆیە بەڵێن دەدەین لەئاست داخوازی خەڵک بین وئەوپێکەوەژیانەی لە کەرکوک هەیە بەردەوام بێت.
شۆخان حەسیب کوێخاحوسێن کاندیدی ژمارە هەشت لە لیستی 197ی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی ، بەشێوەیەکی چڕ دەستمان بەبانگەشە کردووە لە کەرکوک وەکو لیستی پارتی وکاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان وئێستا باش بەرێوە دەچێت وبەردەوام لەناو جەماوەری خۆمان داین وپێمان وایە بەپێی ئەوپێشوازیەی لەپارتی دەکرێت دەنگی پارتی زیاد دەکات و دەنگێکی باش بەدەست دێنین ، چونکە گەرانەوەی پارتی بۆ کەرکوک گەرموگوریەکی زۆری بۆ خەڵک دروست کردووە.
شۆخان حەسیب کوێخا حوسێن گوتیشی، خەڵک لەشاری کەرکوک داواکاری زۆرە وئێمەش بەڵێنمان پێداون لەئاست داخوازی خەڵکی خۆمان بین وخزمەتیان بکەین وئەوەی لەتواناماندا بێت خزمەتیان دەکەین ،بەتایبەت ئەوپێکەوەژیانەی لەکەرکوک هەیە بەردەوامی پێبددەین .
بڵند ئیبراهیم




