٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"لە دهۆک بەرهەمی تازە کۆگادەکرێت"

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک _KDP.info_ بەڕێوبەری کشتوکاڵی دهۆک ئاشکرایکرد: بەردەوام کۆگای ساردکەرەوە لە سنووری پارێزگای دهۆک دروست دەکرێت، تا ئێستا 126کۆگا هەن و بەرهەمی تازەشیان تێدا هەڵگیراوە.

ئەحمەد جەمیل، بەرێوبەری کشتوکاڵی دهۆک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: لە سەر دەمی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆگای ساردکەرەوە بەردەوام لە زیادبوون دایە، ئەمەش لە چوارچێوەی گرنگیدانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە بە بەرهەمی کشتوکاڵی، بۆ ئەوەی جووتیاران بۆ هەڵگرتنی بەرهەمەکانیان سود لەو کۆگایانە وەربگرن.
ئەحمەد جەمیل گوتیشی: لە ساڵی 2019دا لەسنووری پارێزگای دهۆک تەنیا 20 کۆگای ساردکەرەوە هەبوو، بەڵام لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ژمارەیان زیادی کردووە بۆ 126کۆگای ساردکەرەوە، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاسانکاری زۆری بۆ جووتیاران کردووە لە پێدانی مۆڵەت و هاوکاریکردنیان ، بۆیە ئێستا لە 126 کۆگای ساردکەرەوە 620 هەزار تەن بەرهەمی خۆماڵی هەڵدەگیرێن، زۆرینەشی بەرهەمی پەتاتەیە.
جەمیل باسی لەوەشکرد:  بۆ یەکەم جاریش لە سەر ئاستی عێراق لە پارێزگای دهۆک بۆ ماوەی 76 ڕۆژ بەرهەمی پیاز بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە لە قەزای شێخان کۆگا کراوە، ئەم شێوە کۆگاکردنەش یەکەمجارە بەو شێوەیە و بۆ ئەو ماوە زۆرە بتواندرێت بە سەرکەوتوویی ئەنجام بدرێت، کە 475تەن پیازی کۆگاکراو بوو.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار