٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی: پڕۆژەی سیستەمی یەک پەنجەرەیی لە بەرژوەندی خەڵکدایە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر_KDP.info_ بریکاری وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتی: پڕۆژەی سیستەمی یەک پەنجەرەیی لە هەرێمی کوردستان کەوتۆتە بواری جێبەجێکردنەوە و لەماوەی چەند خولەکێک مامەڵەی هاووڵاتییان بەڕێوە دەچێت.

بریکاری وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، زەکیە سەید ساڵح ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: پڕۆژەی یەک پەنجەرە تایبەت بە کەمئەندام و هەژار و کەمدەرامەتان دەیانەوێت مامەڵە دروست بکەن پێویستە لە ژوورێک بۆ ژوورێکی دیکە و لە شوێنێک بۆ شوێنێکی دیکە بچن، ئێمە شوێنێکمان بۆ دروستکردوون زۆر گونجاوە ، کەسێک دێت بۆ مامەڵە زۆر چاوەرێ نەکات و ڕۆتین کەمدەبێتەوە و  لەیەک پەنجەرە مامەڵە تەواو دەکرێت و ناچێتە ژوورەکان و کاتێکی زۆریش ناخایەنێت و پێیدەدرێتەوە کە تەواوکرا ، لەماوەی چەند خولەکێک بۆی تەواو دەکرێت، چونکە سیستەمێکی زۆر باشە و گونجاوە و لە بەرژوەندی خەڵکدایە.

زەکیە سەید ساڵح گوتی: بەرنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەیە  رۆتین کەمبکرێتەوە  و مامەڵە زوو بەرێوە بچێت و تێچووی هاتوچۆ کەمبکرێتەوە ، ئەوەش لەڕێگەی ئەو سیستەمە دەکرێت، ئێستاش لە هەولێر و دهۆک وسلێمانی و گەرمیان کاری لەسەر دەکرێت و لە بەڕێوبەرایەتی گشتی دهۆکیش چاودێری کۆمەڵایەتی جێبەجێ دەکرێت و هەوڵ دەدەین لە بەڕێوبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتیش  جێبەجێی بکەین .

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار