٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دوو نەخۆشخانە لە دھۆک تەواو دەکرێن

سەرچاوە: KDP.info

بەرپرسێکی وەزارەتی تەندروستی ئاشکرایکرد: بەھۆی قەیرانی دارایی کارکردن لە دوو نەخۆشخانەی دھۆک ڕاگیراوە، وەزارەتی تەندروستی کار بۆ تەواوکردنی ئەو دوو نەخۆشخانەیە دەکات.

د.عەبدوڵڵا سەعید، ڕاوێژکاری وەزارەتی تەندروستی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ساڵانی ڕابردوو حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری دابوو دوو نەخۆشخانەی نوێ لە شاری دھۆک دروست بکرێن ئەوانیش نەخۆشخانەی فریاکەوتن و نەخۆشخانەی لەدایکبوون بوون، بەڵام ھەردوو نەخۆشخانەکە ھەیکەلیان تەواوبووە و بەھۆی قەیرانی دارایی ڕاگیراون، وەزارەتی تەندروستی ئێستا کار بۆ تەواوکردنی ئەو نەخۆشخانانە دەکات.

د. عەبدوڵڵا سەعید ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: ڕاستە ژمارەیەکی زۆری نەخۆشخانەی ئەھلی لە ھەرێمی کوردستان درووست کراون، بەڵام نەخۆشخانەی ئەھلی نابێتە جێگرەوەی نەخۆشخانەی حکوومەت، چونکە لە نەخۆشخانەکانی کەرتی گشتی رۆژانە پێشوازی لە ھەزاران ھاووڵاتی دەکەن و چارەسەری پێویستیان بۆ دەکرێت.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار