٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کاندیدێکی پارتی لە نەینەوا: خەڵکی دەشتی نەینەوا لە ڕۆژی ھەڵبژاردن ھەڵوێستی پارتییان لە بیرە

سەرچاوە: KDP.info

کاندیدێکی پارتی لە پارێزگای نەینەوا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: خەڵکی پارێزگای نەینەوا بەگشتی و دەشتی نەینەوا بەتایبەتی لە ڕۆژی ھەڵبژاردندا ھەڵوێستی پارتی لەبیرناکەن کاتێک تەنیا پارتی ئامادەبوو بەرگریان لێبکات.

بەدرەدین نەجمەدین، کاندیدی ژمارە ٤٢ی پارتی لە نەینەوا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: کاندیدی پارتی تەنیا لە کاتی بانگەشەی ھەڵبژاردن سەردانی خەڵکی نەینەوا ناکات، پێش ھەڵبژاردن و دوای ھەڵبژاردنیش پارتی ھەر لەنێو خەڵکدایە، چەندین ساڵە پارتی خزمەتی خەڵکی پارێزگای نەینەوا دەکات، بەدرێژایی مێژوو پارتی بەرگری لە خەڵکی نەینەوا کردوە.

کاندیدی ژمارە ٤٢ی پارتی لە نەینەوا گوتیشی: لە سەردەمی شەڕی داعش ھەرێمی کوردستان دەرگای بۆ ئاوارەکان کردەوە و بەسەدان ھاووڵاتی ھەموو پێکھاتەکانی نەینەوا ڕوویان لە ھەرێمی کوردستان کرد و تا ئێستاش بەشێکی زۆری ئاوارەکانی نەینەوا لە ھەولێر و دھۆک نیشتەجێن.

بەدرەدین نەجمەدین ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: ئێمە دڵنیاین لە ڕۆژی ھەڵبژاردن خەڵکی نەینەوا ئەو ھەڵوێستەی پارتی و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەبیر ناکەن و دەنگ بە کاندیدانی پارتی دەدەن بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، چونکە لەکاتی تەنگانەدا کێ بەھانای خەڵکەوە دەچێت خەڵک لەبەر چاویان دەبێت.

قائید میرۆ
 

هەواڵی پەیوەندیدار