نێچیرڤان بارزانی: ھیوادارین ھەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بکرێت

نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی رایگەیاند، کۆبوونەوەیەکی باش بووە و لە داهاتوودا کۆبوونەوەکانیان بەردەوام دەبن بۆ ئەوەی "لەگەڵ برایانی یەکێتی" بگەنە تێگەیشتنێکی هاوبەش.
نێچیرڤان بارزانی، لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان گوتی، ئەوان وەکو سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رۆژی هەڵبژاردنیان دیاریکردووە و هیوادارن لە وادەی خۆیدا بکرێت.
لەبارەی هێرشی گرووپە چەکدارەکانی عێراق بۆ سەر فڕۆکەخانەی هەولێر، رایگەیاند، ئەوە پێشهاتێکی زۆر مەترسیدارە و داوای ئەوان لە فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئەوەیە کە ئەو گرووپانەی لە دەرەوەی یاسان، نابێت کێشە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان بکەن.




