٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەفراح کاکەیی: پارتی پشتیوانی سەرسەختی کاکەییەکانەو دەبمە دەنگی هەموو پێکهاتەکان

سەرچاوە: KDP.info

ئەفراح حسام حسێن کاکەیی، کاندیدی ژمارە ٤٠ی لیستی ١٩٧ـی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگایی نەینەوا ڕایگەیاند: کاکەییەکان ناوێکی دیارن لە مێژووی پارتیدا چونکە هەمیشە پارتی گرنگییەکی تایبەتی بە کاکەییەکان داوە و کاکەییەکان دلسۆزی ڕیبازی بارزانین.

ئەفراح حسام بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: کاکەییەکان دڵخۆشن بە کاندیدبوونمان چونکە تا ئێستا کاکەییەکان نوێنەراتێکی حەقیقیان لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا نییە بۆیە دەمەوێت ببمە دەنگیان.

گوتیشی: خەڵک بە گڕ و تینەوە پێشوازیمان لێدەکەن، ئامانجی پارتی خزمەتکردنی هەموو ناوچەکانە و ناوچەکەشمان پڕاوپرە لە ئاین و پێکهاتەی جیاواز و دەمەوێت ببمە دەنگی کاکەیی و هەموو پێکهاتەکان و ئامانجی پارتیش خزمەتکردنە بە هەموو پێکهاتەکان.

پارتی دیموکراتی کوردستان، گرنگییەکی گەورەی بە هەموو پێکهاتەکانی کوردستان داوە، ئامانجیشی پاراستنی هەموو پێکهاتەکانە و ڕیز و بەهایەکی گەورە دەداتە هەموو ئاین و پێکهاتەکان.

کاکەییەکان پێکهاتەییەکی ڕەسەن و گرنگی ئەم وڵاتەن، لە نەینەوا، کەرکووک، سلێمانی و هەڵەبجە و چەندین شوێنی تر نیشتەجێن.

کــــاروان بــاعەدری

هەواڵی پەیوەندیدار