٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەر شوێنی پارتی لێبیت، ئاوەدانی لەوێ یە

سەرچاوە: KDP.info

یەکێک لە بنەما هزرەییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەییە پارتی باوەڕی بە فرەپێکهاتەیی لە هەرێمی کوردستان هەیە و دان بە مافی پێکهاتەکاندا دەنێت.

خەبات دەکات بۆ هێنانەکایەی کۆمەڵگایەک، لەسەر بنەمای هاووڵاتیبوون و یەکسانی و ڕێزگرتنی مافی هەمووان، بێ ڕەچاوکردنی ڕەگەز و ئایین و مەزهەب و جیاوازییە کولتوورییەکان.

د.ئامال عەلی مزووری، کاندیدی ژمارە ٢٠ی لیستی ١٩٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە نەینەوا گوتی: ئامانجمان لەم کاندیدکردنە بەهێزبوونی پێگەی کوردە لە پارێزگای نەینەوا چونکە بەهێزبوونی پێگەی پارتی واتە بەهێزبوونی پێگەی کوردە و لە ئەنجوومەن شەرعیەتی ئیداری وەردەگرین.

گوتیشی: پارتی هەمیشە بڕوای بەوە هەیە داکۆکی لە مافی پێکهاتە ئاینی و نەتەوەییەکان دەکات بۆیەشە ئەم هەلبژاردنە چارەنووسازن و دەمانەوێت پارتی بە بەهێزی بمێنێتەوە و پارتی بێ جیاوازی خزمەتی هەموو خەڵک دەکات، خەڵکیش ئاواتەخوازە پارتی خزمەتیان بکەت.

پارتی دیموکراتی کوردستان بە ژمارە ١٩٧ بەشداری هەلبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەکات و ٥٢ کاندید بۆ ئەنجوومەنی پارێزگایی نەینەوا هەیە.

لە بارەیی پێشوازی خەڵک لە کاندیدەکان، د.ئامال گوتی: خەڵک پێشوازییەکی گەورە لە کاندیدانی پارتی دەکات و دەزانن دەنگدان بە پارتی ئەمانەتە و هەر شوێنێ پارتی لێبیت ئاوەدانییە بۆیەشە دەمانەوێت لەم پارێزگایە بە بەهێزی بمێنینەوە.


کــاروان بـاعەدری

هەواڵی پەیوەندیدار