کاندیدی ژمارە 12ی پارتی لەکەرکووک: بە هێزی پارتی لە کەرکووک وای کردووە پێشێلکاریمان لە دژ بکرێت

کەرکووک_KDP.info_ کاندیدی ژمارە 12 لە لیستی 197ی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە کەرکووک گوتی: کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک بەهێمنی بانگەشە دەکەن و بەهێزی پارتی لەشارەکە وای کردووە، دژایەتی ئێمە بکرێت و پۆستەرەکانمان بدڕێنن و لایببەن.
ئارەزوو جەبار شوانی: کاندیدی ژمارە 12 لە لیستی 197ی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە کەرکووک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: بانگەشە بەشێوەیەکی ئارام بەڕێوەدەچێت و ئێمە بەردەوام کاری خۆمان بەپێی ڕێنماییەکان دەکەین، بەڵام بەداخەوە زیاتر لە 300 پۆستەرمان دانابوو کەچی نامینێن و دەیاندڕێنن و چاکی دەکەینەوە هەر بەردەوامن لەسەر ئەوکارە، بەداخەوە ئەمنیەت بەو شێوەیە بێت و هەندێک کەس پێیان خۆشە شارەکە بەو شێوەیە بێت ، بۆیە ئەمە بۆتە جێگەی نیگەرانی کاندیدانی پارتی، پۆستەرەکانی ئێمە نامینێت ، بۆیە ڕێز لە بانگەشە دەگرین و دەمانەوێت بە ئارامی بەردەوام بیت.
ئارەزوو جەبار شوانی گوتیشی: ئەوەی بەرامبەر بە کاندیدانی ئێمە دەکرێت بۆ بەهێزی پارتی لە شارەکە دەگەرێتەوە، ئەگەر نا شەو پۆستەرەکان هەمووی هەن بەیانیەکەی تەنها ئەوانەی ئێمە نامینێن و ئەوانەی دیکە لە شوێنی خۆیانن ، بۆیە ئەوە ترسە لە هێزی پارتی و پێیان وایە بە پۆستەر شکەست بە ئێمە بێنن ، بەڵام هەڵەن و ئێمە توانیومانە دڵی خەڵکی کەرکووک ڕازی بکەین و خەڵکی کەرکووک لەگەڵ ئێمەن و ئێمەش هاوکاری ئەوان دەبین، بۆیە خەڵک دەنگ بەئێمە دەدات نەک پۆستەر .
بڵند ئیبراهیم




