٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە گوژمەی زیاتر لە 900 ملیار دینار پڕۆژەی رێگەوبان ئەنجام دراون

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر_KDP.info_ بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتی: حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کابینەی نۆیەم گرنگی زۆری بە بواری ڕێگاوبان داوە و لەم کابینەیە 440 پڕۆژە بەگوژمەی زیاتر لە 900 ملیار دینار ئەنجامدراون.

د.ئاگرین عەبدوڵا، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ناوەندی پارێزگا تاوەکو گوندەکانیش گرنگی بە هەمووان داوە بێ جیاوازی، چونکە ئێمە پڕۆژەکانمان لەسەر سێ بودجەیە ، ئەوانیش وەبەرهێنان و ویستگەکانیش قەپان و بودجەی ئاسایی، بۆیە ئێمە لەماوەی ئەم کابینەیەدا گرنگی زۆرمان بە بواری ڕێگاوبان داوە لە هەرێمی کوردستان بێ جیاوازی.


د.ئاگرین عەبدوڵا گوتیشی: لەم کابینەیە 440 پڕۆژە ئەنجامدراون، بودجەی پڕۆژەکان نزیکەی 909 ملیار دینار بووە، بۆیە ڕێگای زۆر باش دروستکراون، بەتایبەت ئەوانەی لەسەر بودجەی وەبەرهێنان، ڕێگای گرنگ و تونێل و پردی تێدابووە، بەردەوامیشین لەسەر ڕاگەیاندنی پڕۆژەی تازە، بەڵام بەغدا پشکی هەرێم ڕەوانە ناکات ئەگەر نا پڕۆژەی زیاتر ئەنجام دەدەین.
د.ئاگرین ڕوونیشیکردەوە: پڕۆژەی تازەشمان ئامادەکردووە و چاوەڕێی بەغدا دەکەین بودجەمان بۆ ڕەوانە بکات بۆ ئەوەی ئەوانیش رابگەینین و بکەونە بواری جێبەجێکردنەوە.

بڵند ئیبراهیم 

هەواڵی پەیوەندیدار